ڤیدیۆ؛ کورتکراوەی دۆڕانەکەی بەرازیل بەرامبەر مەغریب

26-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەڵبژاردەی مەغریب
هەڵبژاردەی مەغریب
نیشانەکردن هەڵبژاردەی مەغریب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی دۆستانەی مێژووییدا هەڵبژاردەی مەغریب، سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل بەدەستهێنا و دووپاتیکردەوە کە ئەوەی لە مۆندیالدا کردی رێککەوت نەبووە.
 
لە شاری تەنجە و بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر، هەڵبژاردەی مەغریب میوانداریی بەرازیلی کرد، خاوەن یاریگە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و هەر زوو بەرازیلی ماندوو کرد، سەرەتا ڤینیسیۆس گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
 
لە خولەکی 29 سۆفیان بوفال دوای تیکی تاکایەکی جوانی مەغریبییەکان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد و ئاهەنگ و خۆشییەکی زۆری خستە نێو یاریگەی تەنجە و نیوەی یەکەم لەنێو دڵخۆشیی مەغریبییەکان کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوولا هێرشی زیاتریان بردە سەر گۆڵی یەکدی، لە خولەکی 67 کاسێمیرۆ ئەنجامەکەی بۆ بەرازیل یەکسانکردەوە، کاتێک یاسین بونۆ هەڵەیەکی گەورەی کرد و گۆڵی لێکرا.
 
دوای ئەم گۆڵە مەغریب لەسەر ئاستبەرزییەکەی بەردەوامبوو، لە خولەکی 79 عەبدولحەمید سابیری گۆڵێکی دیکەی بۆ مەغریب تۆمارکرد، یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات و مەغریب بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا سەرکەوتنی بەرامبەر بەرازیل بەدەستهێنا و یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبییە لە سیلیساو دەباتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە