جەزائیر نیوەی رێگەی بەرەو مۆندیال بڕی

26-03-2022
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردەی جەزائیر نیوەی رێگەی بەرەو مۆندیالی قەتەر بڕی، کاتێک لە یاریی چوونی قۆناخی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا لە کامیرۆنی بردەوە.
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی جاپۆما لە شاری دوالا لە کامیرۆن بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرکەوتن بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بووە بەشی جەزائیر.
 
یارییەکە دەستیپێکرد و تا راددەیەک هاوسەنگ بوو، کە چەندجارێک هێرشیان دەگۆڕییەوە، تاوەکو لە خولەکی 40 ئیسلام سلێمانی توانی گۆڵی پێشکەوتن و سەرکەوتن بۆ تیپی میوان تۆمار بکات.
 
لە نیوەی دووەمدا هەموو هەوڵەکانی تیپی خاوەن یاریگە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بێسوودبوون و 90 خولەکی یارییەکە بە ئەنجامی ئەو تاکە گۆڵەی جەزائیرییەکان کۆتاییهات.
 
جەزائیر سەرەڕای بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە گرنگە، هێشتا ئەرکی ئاسان نییە و پێویستە لە یاریی گەڕانەوەشدا لەسەر یاریگەی خۆیدا هەمان ئاست پێشکێش بکات، چونکە کامیرۆنییەکان دەرفەتی ئەوەیان ماوە ئەنجامەکە پێچەوانە بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە