دوو تووشبووی کۆرۆنا لە یانەی بارسێلۆنا راگەیێندران

26-03-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاند، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیدا تۆمارکران.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، سەرۆکی خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە یانەکە، رامۆن کانال، وەک یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو یانەکەدا تۆمارکرا.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، جگە لە بلانا، جۆزێپ ئانتۆنیۆ گوتیرێز، بەڕێوەبەری پزیشکی تیپی تۆپی دەستی یانەکەش وەک دووەم تووشبووی کۆرۆنا لە یانەکەدا تۆمارکراوە.



تووشبوونی ئەو دوو کەسەی یانەی بارسێلۆنا لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاندبوو، یاریزانانی بارسێلۆنا هیچ پشکنینێکی تایبەت بە ڤایرۆسەکەیان بۆ نەکراوە و بەمەش دەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

یاریزانانی بارسێلۆنا هەمووان لە کەرەنتینەدان و تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکی تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە