باربارا ناهێڵێت شکرینیار بڕوات

رووداو - هەولێر

باربارا  هرۆنسیکۆڤای خانمە نمایشکاری جل و بەرگی سلۆڤاکی ناهێڵێت میلان شکرینیار ئینتەر میلان بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، باربارا پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، "رقم لە یوڤێنتوسە"، بەمەش پەیامی ئەوەی بە شکرینیار داوە کە نابێت ریزەکانی یانەکەی بەرەو یوڤێ بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، باربارا، رێگر دەبێت لەبەردەم رۆیشتنی میلان بۆ هەر یانەیەک بێت، بە تایبەتی یانەی یوڤێنتوس.

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە میلان شکرینیار دەیەوێت ئینتەر میلان بەجیبهێڵێت و یانەکانی مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی، ریال مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی شکرینیار.