ڤیدیۆ؛ سوپەر کلاسیکۆ بەیەکسانبوون کۆتاییهات

26-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یاریگەی ریڤەرپلەیت
یاریگەی ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن سوپەر کلاسیکۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریگەی مۆنۆمێنتالە، وەک هەمیشە ئامادەیە و سوور و سپی هەموو یاریگەی داپۆشیووە، یارییەکە سوپەر کلاسیکۆی نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکا جونیۆرزە، لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئەرجەنتین.
 
مارتن دیمیکێلس و دیێگۆ مارتینێز بە باوەشکردن بە یەکدیدا دەچنە نێو رکابەرییەکە.
 
خاوەن یاریگە بە هێرشبردن دەستیپێکرد و هاندەران چاوەڕێی هەژاندنی تۆڕن، فاکوندۆ کۆیدیۆ لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام ستوون رێگەی نەدا تۆڕی بۆکا بهەژێنرێت و نیوەی یەکەم تەنیا ئەو هێرشەی بەخۆیەوە بینی.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، پابلۆ سۆلاری دوای دوو لێدانی بەدوای یەکدا تۆڕی سێرجیۆ رۆمێرۆی هەژاند و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریڤەرپلەیتی خاوەن یاریگە تۆمارکرد و ئاهەنگێکی گەورەی خستە نێو یاریگە و هاندەران.
 
لە خولەکی 70 کریستیان مێدینا بەلێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی بۆ بۆکا جونیۆرز یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
خاوەن یاریگە هەوڵی زۆری دەدا، ئەنجامەکە بگۆڕێت و گۆڵی دووەم تۆماربکات، بەڵام رۆمێرۆ لەبەردەم هەموو هێرشەکان وەستایەوە و رێگەی نەدا بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵەکەی بهەژێنرێت.
 
یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، هەردوو راهێنەر هاوشێوەی سەرەتا باوەشیان بەیەکدیدا کرد و بە پێکەنینەوە یاریگەیان بەجێهێشت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە