ڤیدیۆ؛ کوڕەکەی ڤان بۆمێل شکست بە ئایاکس دێنێت

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەلکمار بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئایاکسی میوانی خۆی بردەوە، و یانەکەی پایتەخت تووشی حەوتەمین شکستی بوو لەم وەرزەی خولی هۆڵەندادا.
 
لە خولەکی حەوتدا رۆبن ڤان بۆمێل کوڕی مارک ڤان بۆمێلی ئەفسانەی یانەی ئایندهۆڤن گۆڵی یەکەمی ئەلکەماری تۆمارکرد.
 
هەمان یاریزان لە خولەی 67ـدا گۆڵی دووەمی خۆی و ئەلکەماری تۆمارکرد و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە بەرژەوەندی ئەلکەمار کۆتایهات.
 
ئایاکس لە دوایین چوار یاریی خولەکەدا تەنیا دوو خاڵی بەدەستهێناوە، ئەمەش ئەرکی قورس دەکات بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە بلیتەکانی چامپیۆنزلیگ.
 
هەروەها له کۆی پێنج یاریی رابردووی خولەکە، تەنیا یەکە یاری بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدا مایەوە.
 
لە کاتێکدا ئەلکمار بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 42 خاڵ و پلەی چوارەمی گرتووە.