ڤیدیۆ؛ بێنفیکا گەیشتە پێشەنگی خولی نایابی پۆرتوگال

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بێنفیکا بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی خولی نایابی پۆرتوگالی بەدەستهێنا، دوای بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە پۆرتیمۆنێنسی بردەوە، کە مەترسی دابەزینی لەسەرە.
 
سێ گۆڵی یانە خاوەن یاریگاکە لە ماوەی چوار خولەکدا لە سەرەتای گێمی دووەمدا تۆمارکران، لە رێگەی رافا سیلڤا لە خولەکی 55 و دەیڤد نێریس دوای دوو خولەک و ئانخێل دی ماریا لە خولەکی 59.
 
چارەکێک پێش کۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی، سیلڤا گەڕایەوە و بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بێنفیکا.
 
بەم سەرکەوتنە، بێنفیکا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 58 خاڵ و پێش سپۆرتینگ لیشبۆنە کەوت، بەڵام ئەمەی دووەمیان دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە.