ڤیدیۆ؛ جوانییەکانی یانەی دهۆک هەمووان سەرسام دەکات

26-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی دهۆک
یانەی دهۆک
نیشانەکردن یانەی دهۆک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نە یارییەکی کۆتاییە و نە هاندەرانی یانەیەکی گەورەی جیهانن، لە دهۆک ئەوەی کەس چاوەڕێی نەبوو، ئەوەی چاوی هاندەرانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی عێراق پێی شاد نەبووبوون، ئێستا زۆرینەی کاتەکان دەبینرێت.
 
یانەی دهۆک دوای گەڕانەوەی بۆ خولی عێراق، هەر یارییە و بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت، هەر یارییە و یانەکە نمایشێکی سەرنجڕاکێش پێشانی هەمووان دەدات، هەر یارییەک لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامی بدات، تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکەشی باش نەبێت، کارە سەرنجڕاکێشەکانی دەبنە سەر تۆپی هەواڵی میدیا و سۆشیاڵ میدیا.
 
دهۆکی ئەم وەرزە تەواو جیاوازە، بە ئاستێکی بەرز و یارییەکی جوان دەردەکەوێت، یانەکە ئێستا پێشەنگی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە و چاوی لەوەیە تاوەکو کۆتایی وەرز لەو پلەیەدا بمێنێتەوە و زیاتر لە ریزبەندەکەدا بچێتە پێشەوە.
 
دهۆک 16 یاریی لەم وەرزەی خولەکەدا ئەنجامداوە، نیوەی یارییەکی بردووەتەوە و 5 جار دۆڕاوە، 3 یارییشی بەیەکسانبوون تەواو کردووە، ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە یانەکە بە سەرکردایەتیی محەممەد ساڵحی گۆڵپارێز لە 10 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە و لە دوای یانەی زاخۆ خاوەنی زۆرترین کلین شیتە.
 
جگە لەوەش دهۆک لە دوای زاخۆ و زەورا، خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە و 11 گۆڵی لەم وەرزەدا لێکراوە.
 
درێس زەردەکان دوایین دوو یارییان بردووەتەوە، ئێستا خۆیان بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر یانەی مینا ئامادەدەکەن و بە ئامانجی بردنەوەی سێیەم یاریی لەسەریەک دەچنە بەسرە.
 
جوانییەکی دیکەی دهۆک لە پاڵ ئەوەی ناوی یانەکەی بە کوردی لەسەر درێسەکانی نووسیووە، یانەکە خاوەنی بەشێکی میدیایی بەهێزە و بەشێوازێکی سەردەمیانە پێکهاتەی تیپەکەی بۆ یارییەکان رادەگەیێنێت و کارەکانی ئەو بەشەی یانەکە کاردانەوەی گەورەیان بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هەموو ئامانجی دهۆک لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا ئەوەیە وەرزی داهاتوو لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکدا بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).