ناوبژیوانە بەنێوبانگەکانی جیهان یارییەکانی خولی عێراق بەڕێوەدەبەن

26-02-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بڕیارداوە پشت بە ناوبژیوانی بیانی ببەستێت بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولی ئەستێڕەکانی عێراق لە گەڕەکانی داهاتوو.
 
دوابەدوای هەڵەی زۆر زەقی ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، تەنانەت بەشێکیان بە لاینگریی بەشێک لە یانەکان و بڕیاردان لە بەرژەوەندییاندا تۆمەتبارکران، یەکێتیی تۆپی پێ لە عێراق دەستیکرد بە گرێبەستکردن لەگەڵ ناوبژیوانان لە وڵاتانی دراوسێی عێراق.
 
ناوبژیوانە دیارەکانی ناوچەکە کە دیارتینیان ئەدهەم مەخادمەی ئوردنی، محەممەد عەبدوللای ئیماراتی لەگەڵ ناوبژیوانی کوێتی ئەحمەد عەلی بەربژێرن بۆ ئەوەی یارییەکانی خولی عێراقی بەڕێوەببەن
 
ئەو ناوبژیوانانە دیارترینن لەسەر ئاستی ئاسیا و بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی جامی ئاسیای 2024 لە قەتەر، کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە یاریگەی لوسەیل یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەچوو، و هەڵبژاردەی قەتەر بۆ دووەمجار بەسەریەکەوە بووە پاڵەوانی ئاسیا.
 
ئەحمەد عەلی، ناوبژیوانی کوێتی گرنگترین یاریی کە لە جامی ئاسیا بەڕێوەیبرد یاریی پێشکۆتایی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و قەتەری خاوەن ماڵ بوو، و سەرکەوتوو بوو لە بڕیارەکانی و بووە جێگەی دەستخۆشی یەکێتیی ئاسیا.
 
جگە لەو ناوبژیوانە کە لە وڵاتانی دراوسێی عێراقەوە دێن، یەکێتیی تۆپی پێ گرێبەستی لەگەڵ ناوبژیوانی رۆمانی ئیستیفان کۆفکاس واژۆدەکات، ئەو ناوبژیوانەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر یاریی  ئێنتەرمیلان و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڕێوەبرد لە چامپیۆنزلیگدا.
 
ئەم بڕیارانەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، دوای کارەستەکەی یاریی جەوییە و قاسم دێت، کاتێک یانەی قاسم لە خولەکی 42ـی لە یارییەکە کشانەوە و ئامادەنەبوو یاریی تەواو بکەن بەهۆی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ یانەی جەوییە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.