ڤیدیۆ؛ مێسی لە دوایین خولەکدا مەیامیی لە دۆڕان رزگارکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، یەکەم گۆڵی خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئەمریکادا تۆمارکرد و لە دوایین خولەکدا یانەکەی لە دۆڕان رزگارکرد.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆی بەکاتی باشووری کوردستان، یانەی ئینتەرمەیامی لە دووەم یارییدا لە رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەمریکا رووبەڕووی یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی بووەوە و بەزەحمەت لە دۆڕان رزگاریبوو.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە گۆڵی بەخۆیەوە نەبینی، بەتایبەت دوای ئەوەی لە خولەکی 13 ریکی پوچ، لێدانێکی سزای بۆ یانەی لۆس ئانجلێس لەدەستدا.
 
لە نیوەی دووەمدا لە خولەکی 75 دیان یۆڤیلیچ گۆڵێکی بۆ یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی تۆمارکرد و خاوەن یاریگە پێشکەوت.
 
لە خولەکی 88 مارکۆ دێلگادۆ لە یانەی لۆس ئانجلێس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا، لیۆنێل مێسی بە ئاسیستێکی خۆردی ئەلبا، ئەنجامەکەی بۆ یانەی ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە و یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی خولی ئەمریکادا تۆمارکرد، بەڵام یانەکەی دوو خاڵی لەدەستدا.
 
ئینتەرمەیامی بەزەحمەت لە دۆڕان رزگاریبوو و دوای ئەنجامدانی دوو یاری بووە خاوەنی 4 خاڵ، لۆس ئانجلێس گالاکسی تەنیا یەک خاڵی هەیە.