ماریا شاراپۆڤا وازهێنانی لە یاری تێنس راگەیاند

26-02-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ماریا شاراپۆڤا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ماریا شاراپۆڤای، خانمە تێنسزانی رووسی و یەکێک لە ناودراترین یاریزانانی تێنس لە تەمەنی 32 ساڵیدا بەیەکجاری وازهێنانی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ پێکان گەڕاندەوە.
 
ئەو خانمە یاریزانە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانیەوە جەستەی بەرگە ناگرێت بەردەوامبێت لە یاریکردن و دەڵێ "تێنس، من دەڵێم ماڵئاوا".
 
شارپۆڤا پێشتر بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش لە ساڵی 2016دا بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە یاریکردن سڕکرا، دواتر گەڕایەوە و رەتیکردەوە واز لە یاریکردن بهێنێت.
 
لەگەڵ گەڕانەوەی، شاراپۆڤا لە زۆربەی پاڵەوانێتییەکاندا بەهۆی پێکانەوە دادەبڕا، ئەمەش وایکرد بڕیاری کۆتایی خۆی بدات و وازهێنان رابگەیێنێت.
 
خانمە یاریزانە رووسییەکە پێشتر لە ساڵی 2004دا نازناوی تێنسی وێمبڵدۆنی بردووەتەوە، دواتریش پاڵەوانێتیی تێنسی ئەمریکا و پاشان پاڵەوانێتیی تێنسی ئوسترالیای بەدەستهێناوە؛ دوو جاریش بووەتە پاڵەوانی رۆلاند گارۆس.
 
ماریا شاراپۆڤا لە ساڵی 1987 لە شاری نیاگان لە رووسیا لەدایکبووە، بەرزیی باڵای مەترێک و 88 سانتیمەترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە