فێدرێر 14 جاری له‌سه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانێك ده‌باته‌وه‌


رووداو – هه‌ولێر

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی دوبه‌ی، كه‌ له‌ ئیمارات ده‌كرێت، رۆجێر فێدرێری ئه‌ستێره‌ی ناوداری تێنس بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و به‌ ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه‌ له‌ فیلیپ كۆلشرایبه‌ری یاریزانی ئه‌ڵمانی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌مدا بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش بۆ فێدرێر 6-4، 3-6 و 6-1 بوو.

به‌مه‌ش فێدرێری سویسری بۆ قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیی دوبه‌ی سه‌ركه‌وت و له‌وێشدا به‌رامبه‌ر فێرناندۆ فێرداسكۆی ئیسپانی یاریی ده‌كات.

هاوكات بردنه‌وه‌كه‌ی فێدرێر، چوارده‌یه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك بوو، كه‌ به‌سه‌ر كۆلشرایبه‌ری ئه‌ڵمانیدا تۆماریكرد له‌ كۆی دیداره‌كانی نێوانیاندا.