دەربەندیخان و پێشمەرگەی سلێمانی یەکسانبوون


رووداو - دەربەندیخان

یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش سەرەڕای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی دەربەندیخان لە پلەی یەکەمدا مایەوە، یەکسانبوونی ئەم یارییە بۆ دەربەندیخان خراپ نەبوو، چونکە یانەکە هێشتا لە نێو رکابەرییەکاندا ماوە و هیوای وەرگرتنی پێشەنگی لەدەست نەداوە و رکابەری یەکەمی پێشمەرگەی سلێمانییە.

لە یارییەکەدا هاندەرێکی زۆری دەربەندیخان لەنێو یاریگە ئامادەبوون بۆ هاندانی یانەکەیان، بەڵام دوای زیاتر لە 90 خولەک یارییکردن هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و هەر یانەیەکیان خاڵێکیان بەدەستهێنا.