ئەگەری دواخستنی یاری ریال مەدرید و ئیسپانیۆل هەیە

26-02-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ریال مەدرید ئیسپانیا
A+ A-

رووداو – هەولێر

یاری نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئیسپانیۆل بەهۆی خراپی کەش و هەواوە هەڕەشەی دواخستنی لەسەرە.

سبەی لە گەڕی 26ـی خولی ئیسپانیدا، لە کەتەلۆنیا یانەی ریال مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل و بارینی بەفری زۆر هەڕەشەیە بۆ دواخستنی یارییەکە.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی کەتەلۆنیا دەڵێت، لە ئێستاوە تاوەکو 48 کاژێری دیکە بەفربارین بەردەوامدەبێت و بەمەش رێژەی بەفربارین زیاتر لە سانتیمەترێک تێدەپەڕێنێت، لەم حاڵەتەشدا بە ناچاری یارییەکە یارییەکە دوادەخرێت.

چەند رۆژنامەیەکی دیکەش بڵاویانکردووەتەوە، لە هیچ حاڵەتێکدا ریال مەدرید ئامادەنییە یارییەکەی دوابخات، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە