ڤیدیۆ؛ سینێر بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بووە پاڵەوانی ئوسترالیا

26-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانیک سینێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانیک سینێر، ئەستێرەی ئیتاڵی نازناوێکی دیکەی گراندسلامی بردەوە و یەکەم نازناوی پاڵەوانێتی گەورەی لە ساڵی 2025 بردەوە، دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.
 
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، یانیک سینێری ئیتاڵی و یەکەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانەکانی جیهان بەرامبەر ئەلیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی و دووەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانەکان یارییکرد و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا سینێر بەهێزەوە چووە نێو رکابەرییەکە و بە کەمتر لە کاژێرێک بە شەش چوار ئەو کۆمەڵەیەی بردەوە.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، رکابەرییەکە گەیشتە لووتکە و تێنسزانە ئەڵمانییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و هەوڵی زۆریدا بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرییەکە و یارییەکەی بردە تای برێک، بەڵام لەو کۆمەڵەیەشدا بە حەوت شەش دۆڕا و سینێر بووە خاوەنی دوو کۆمەڵە لە یارییەکەدا.

یانیک سینێر


 دوای ئەوە ئاستی زڤێرێڤ دابەزی و یانیک سینێر، کۆمەڵەی سێیەمی بە شەش سێ بردەوە و لە دوای 2 کاژێر و 42 خولەک رکابەریکردن نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.
 
ئەمە ساڵی دووەمە لەسەریەک یانیک سینێر، نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئوسترالیا دەباتەوە و چوارەم نازناوی گراندسلامە تێنسزانە 23 ساڵە ئیتاڵییەکە بەدەستیدەهێنێت.
 

یانیک سینێر

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە