فەرمی.. کڵۆپ وادەی رۆیشتنی لە لیڤەرپوول راگەیاند

26-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی، وادەی رۆیشتنی لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی راگەیاند.
 
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی یانەکەی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو راگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە یانەی لیڤەرپوول دەڕوات.
 
راهێنەرە ئەڵمانییەکە زیاتر گوتی "من هەموو کەسێکم لەم شارە خۆشدەوێت، هاندەران، دەستەی هونەری و تیپەکە بەشێوەیەکی گشتی، دەزانم راگەیاندنی ئەم هەواڵە ئێستا بۆ زۆر خەڵک چاوەڕواننەکراو دەبێت، بەڵام لەم بڕوایەدام ئەوە بڕیاری منە و پێویستە جێبەجێی بکەم."
 
کڵۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "هۆکاری رۆیشتنەکەم ئەوەیە کە توانام نەماوە و پێموایە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بڕۆم."
 
یۆرگن کڵۆپ لە ساڵی 2015ـەوە راهێنەرایەتیی یانەی لیڤەرپوول دەکات، لەگەڵ ئەو یانەیەدا، دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە و تیپەکەی گەڕاندەوە سەر سەکۆی نازناوەکان و لەگەڵ ئەو یانەیەدا، نازناوی پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ، جامی یەکێتی ئینگلتەرا، جامی ئی ئێف ئێل، جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە