ڤیدیۆ؛ ئەستێرەی یەکەمی تایلەند قسە بۆ رووداو دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی تایلەند، دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناخی شازدەی رکابەرییەکانی جامی ئاسیا، بۆ تۆڕی میدیایی رووداو قسەدەکات و دەڵێت "هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی باشتربین."
 
سوپاچای چایدێد، گۆڵکار و ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی تایلەند دوای یارییەکەیان بەرامبەر سعودیە بۆ رووداو قسەیکرد و گوتی "ئێمە زۆر دڵخۆشین و یاری دوای یاریش باشترین هەوڵی خۆمان دەدەین و لە یارییەکەدا لانیکەم خاڵێکمان بەدەستهێنا و تامەزرۆین بۆ یاری داهاتوو."
 
چایدێد لەبارەی ئەوەی بەشێوازی بەرگری یارییانکردووە گوتی "ئێمە هەوڵماندا بە بەرگری یاری بکەین، چونکە ئێمە لەگەڵ تیمێکی باشتر یاری دەکەین، ئێمە چاوەڕێی ئەو کاتە دەیەن کە بزانین چ کاتێک دەتوانین بەباشی بەرگری بکەین و چ کاتێک هێرش ببەین."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە دەکرێت لە یاریی داهاتوودا تایلەند بەشێوەیەکی جیاواز ببینرێت؟ سوپاچای بە رووداوی گوت "بەڵێ، لەوەتەی پاڵەوانێتییەکە دەستی پێکردووە، هەڵبژاردەکانی بەرامبەرمان بەردەوام زەحمەت بوون، ئێمە چاوەڕێی قۆناخی داهاتوو دەکەین تاوەکو بتوانین لە قۆناخی 16 سەرکەوتوو بین و باشترین هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی براوەبین. "
 
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو یاریزانە تایلەندە لە رێگەی رووداوەوە سوپاسی هاندەرانیان دەکات و دەڵێت "زۆر سوپاس هەموو هەواداران دەکەین، هەواداری تایلاند و هەوادارانی سعودیەش، هەروەها ئەو هەوادارانەشمان لە تایلاند، ئێمە باشترین هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی باشترین یاری بکەین."
 
هەڵبژاردەی تایلەند لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیادا، لە کۆمەڵەی شەشەم بوو، بە بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوون 5 خاڵی کۆکردەوە و بە دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوزبەکستان یاریی دەکات.