رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە دواخولەکدا 3 خاڵی گرنگی لە یانەی ماینز وەرگرت و خۆی گەیاندە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی بوندێسلیگا.
لە گەڕی 17ـی بوندێسلیگادا، بۆرووسیا دۆرتموند بووە میوانی ماینز و بە زەحمەت 2-1 لێیبردەوە.
لی جای سۆنگی یاریزانی کۆری، تەنیا 2 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی تیپی خاوەن ماڵ بە گۆڵێک پێشبخات، بەڵام جۆلیان رایرسۆنیش تەنیا پێویستی بە دوو خولەکی دیکە بوو بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی بۆرووسیا دۆرتمونددا یەکسان بکاتەوە.
نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمیشدا کاتی یاسایی بەهەمان ئەنجام کۆتاییهات، بەڵام لە خولەکی سێیەمی زیادکراودا، جیۆڤانی رینای یاریزانی لاوی ئەمریکی گۆڵێکی دیکەی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد و بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بە بۆرووسیا دۆرتموند بەخشی.
بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی تیپەکەی ئیدین تێرزیچی راهێنەر گەیشتە 31 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدا، ماینزیش پلەی 12ـی گرتووە، بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ