تۆماس تۆخێل بووە راهێنەری یانەی چێڵسی

26-01-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی تۆماس تۆخێلی وەکو راهێنەری نوێی یانەکە لە شوێنی فرانک لامپارد دەستنیشانکرد.

یانەی چێڵسی لە پێگەی ئەلیکترۆنی یانەک رایگەیاند: "یانەی چێڵسی بۆ ماوەی 18 مانگ گرێبەستی لەگەڵ تۆماس تۆخێڵ وەکو راهێنەری نوێی یانەکە واژۆ کرد، هەروەها بەندێک لە گرێبەستەکەی تۆخێل زیادکراوە کە راهێنەرەکە دەتوانێ ساڵێکی دیکەش بۆ ماوەی گرێبەستەکەی زیاد بکات".

تۆماس تۆخێل دەبێتە یەکەم راهێنەری ئەڵمانی کە ئەرکی راهێنەری یانەی چێڵسی لە ئەستۆ دەگرێت و پێنجەم راهێنەریی ئەڵمانییە لە مێژووی پرێمەرلیگ کە ئەرکی راهێنەری یانەکانی ئینگلتەرا لەئەستۆ دەگرێت. 

لە وێستگەی کاری راهێنەریدا لەگەڵ یانەکانی ئۆگسبۆرگ، ماینز، بۆڕووسیا دۆرتمۆند و ۆاریس سانجێرمان، سەرپەرشتی 447 یاری کردووە، 256 سەرکەوتن، 79 یەکسانبوون و 112 شکستی لەگەڵ ئەو یانانە هەبووە.
 
تۆخێل لەگەڵ یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند توانی جامی ئەڵمانیا بەدەست بهێنێت، هەروەها لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان توانی دوو نازناوی خولی فەرەنسی، جامی فەرەنسا جامی یەکێتی فەرەنسا و جامی سوپەری فەرەنسی بەدەستهێناوە.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە