سعودیە دەیەوێت لە 10 رۆژدا واژۆی ئەستێرە گەورەکەی ریال مەدرید بەدەستبهێنێت

25-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ خولی سعودی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
یانەکانی سعودیە ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ریال مەدرید لە ماوەی مێرکاتۆی زستانەدا نوێکردەوە، و ئەمجارە سوورن لەسەر ئەوەی لە ماوەی 10 رۆژدا واژۆی یاریزانەکە بەدەستبهێنن.
 
تۆڕی دیفینسیا سێتڕاڵی ئیسپانی رایگەیاند، یانەکانی ئەهلی و ئیتیحاد لە سعودیەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی دووبارە بەدەستهێنانی واژۆی لوکا مۆدریچ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید بدەن.
 
ئاشکرابووە کە هەردوو یانە ئامادەن دەستەوارەی هاوینی رابردوو نوێبکەنەوە، کە بریتی بوو لە پێدانی مووچەیەکی ساڵانەی خەیاڵی بە یاریزانەکە، کە بریتییە لە 200 ملیۆن یۆرۆ، بەو مەرجەی گرێبەستەکە لە ماوەی 10 رۆژدا تەواو بکرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردووەتەوە، ئەگەر لە وەرزی زستانیشدا لوکا مۆدریچ رازی بێت بە رۆیشتن، ریال مەدرید خۆی رێگری لە گرێبەستەکە دەکات.
 
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پێیوایە مۆدریچ یەکێکە لە یەدەگەکانی ئەم وەرزە لە ریزبەندیی مێرێنگێ کە جێی متمانەیە، و ئەستەمە دەستبەرداری مۆدریچ بێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری رەتکردنەوە و سەرنەگرتنی ئەم هەوڵانە، یانەکانی سعودیە دانوستانەکانیان لەگەڵ مۆدریچ بۆ هاوینی داهاتوو دوادەخەن، ئەمەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە