چەند پەیامێک لە پێرێزەوە بۆ هەموو هاندەرانی ریال مەدرید

 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵەوە پەیامێک ئاراستەی هاندەرانی یانەکەی لەسەر ئاستی جیهان دەکات.
 
یانەی ریال مەدرید پەیامەکەی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە، پێرێز تێیدا دەڵێت "لە ریال مەدرید، باشترین هیواکانمان بۆ ئێوە دەنێرین، بۆ ئەوەی چێژ لە وەرزی پشوو وەربگرن لەگەڵ ماڵبات و ئازیزەکانتان."
 
سەرۆکی یانەی شاهانە دەڵێت "بەشێکی جیهان بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەو هۆیەوە لەم کاتەی ساڵدام پێویستە پەیامی پاڵپشتی و ئاشتی بۆ هەمووان بنێرین، بەتایبەت بۆ ئەوانەی پێویستییەکی زیاتریان پێیەتی."
 
پێرێز لە پەیامەکەیەدا گوتی "لە ریال مەدرید، کاردەکەین بۆ ئەوەی بەردەوامبین لە ئاهەنگگێڕان بەبردنەوەی چەند دەستکەوتێکی دیکە و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر، بۆ ئەوەی هاودەنگی پاڵنەرێکی بەهێزی کۆمەڵگەکەمان بێت."
 
ملیۆنان هاندەر لەسەر ئاستی جیهان هاوبەشی بەها باڵاکانی یانەکەمانن و هەمان ئەو هەستەیان هەیە کە لە هەموو گۆشەیەکی جیهاندا یەکماندەخەن، ئەمە بەشێکی دیکەی قسەکانی پێرێز بوو.
 
فلۆرێنتینۆ درێژەی دایە قسەکانی و گوتی "ئێمە لە رۆڵێکی وەرزشیدا دەژین، کە ئێمەی مەدریدێستاکان هەرگیز لەبیری ناکەین، پێکەوە چێژمان لە چەندین ساتی خۆش وەرگرتووە کە تاوەکو ئێستا نەمرن و وەک ئاڵنگارییەکی گەورە دەمێنێتەوە کە لەبەردەمماندایە بۆ ئەوەی هەوڵبدەین خەونی سەرجەم ئەندامان و هاندەرانمان لە ساڵی 2024 بەدیبهێنین."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەڵێت "جەژنتان پیرۆزبێت، ساڵی نوێ ئاشتی و ئارامی، کار، دڵخۆشی و هاودەنگی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆی بهێنێت."