مۆرینیۆ و بۆکسینگ دەی نێوانیان خۆشە

25-12-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی تۆتێنهام یاری یەکەمی بۆکسینگ دەی لە خولی نایابی ئینگلتەرا بەرامبەر بە یانەی برایتۆن دەکات، ئەمەش لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی ١٩ـی پرێمەرلیگ کە یەکەم گەڕی یارییەکانی بۆکسینگ دەیە.

تۆتێنهام لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی برایتۆن دەکات، ئەم یارییە لە کاژێر ١٥:٣٠ بەڕێوەدەچێت، یانە لەندەنییەکە بە سەرکردایەتی خۆزێ مۆرینیۆ ئەم یارییە دەکات کە ئەو راهێنەرە لە بۆکسینگ دەیدا ژمارەکانی زۆر باشن و لە دوایین حەوت یاری بۆکسینگ دەیدا نەدۆڕاوە، پێنچ بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەبووە.

یانەی تۆتینهام پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ، یانەی برایتۆنیش پلەی ١٣ـی گرتووە بە ٢٠ خاڵ.

برایتۆن لە دوایین ١٠ یاریدا لە بۆکسینگ دەی هیچ بردنەوەیەکی نییە، بەڵام تۆتێنهام هیچ دۆرانێکی لە دوایین ١٣ یاریدا لە یارییەکانی بۆکسینگ دەی تووش نەبووە.

ئەوەی بۆ تیپەکەی مۆرینیۆ جێگەی پرسیار و دڵەڕاوکێی هاندەرانییەتی ئەوەیە کە زۆرترین گۆڵی لەو کاتەوە لێتۆمارکراوە کە مۆرینیۆ بووەتە راهێنەریان کە ١٤ گۆڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە