وردەکاریی تەواو لەبارەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەکە تووشی پێکان بووە و یانەکە بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی لە یاریگەکان رانەگەیاندووە.
شەوی رابردوو، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەرکەوتنی بەسەر لیگانێس بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بەدەستهێنا و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە. ریال مەدرید هێشتا یارییەکی دواخراوی ماوە.
ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، پێکانەکەی ڤینیسیۆس لە ماسوولکەی دووسەرەی رانی چەپی ئەو یاریزانەیە، لە یارییەکەی بەرامبەر لێگانێس تووشی بووە.
سەرچاوە ئیسپانییەکان دووپاتیدەکەنەوە، ڤینیسیۆس لە شەش یاریی داهاتووی ریال مەدرید دادەبڕێت.
ریال مەدرید لەم یارییانەدا لە تواناکانی ڤینیسیۆس بێبەش دەبێت:
لیڤەرپوول - ریال مەدرید
ریال مەدرید - خیتافی
ئاتلێتیک بیلباو - ریال مەدرید
جیرۆنا - ریال مەدرید
ئاتاڵانتا - ریال مەدرید
رایۆ ڤاییکانۆ - ریال مەدرید
سەرچاوە ئیسپانییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە یانەی ریال مەدرید لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس بە زووترین کات بگەڕێتەوە و ئومێد دەکات بۆ یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکان ئامادە بێت.
ڤینیسیۆس لەپەیامێکدا لەڕێی تۆڕی ئێکسەوە رایگەیاند "خشتەکە شێتانەیە... بەرەو چاکبوونەوە".