ڤیدیۆ؛ زاخۆ لەنێو یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێری بردەوە

25-11-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یاریی هەولێر و زاخۆ
یاریی هەولێر و زاخۆ
نیشانەکردن هەولێر یانەی زاخۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی زاخۆ بردنەوەیەکی گرنگی لە رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا تۆمارکرد و یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولەکەدا بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی هەولێر، یارییەکی رکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و زاخۆییەکان بەیەکەم بردنەوە شادبوون و بە سێ خاڵەوە لە پایتەختەوە گەڕانەوە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
 
لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا سەرەڕای هەوڵەکانی یاریزانانی هەردوو یانە، هیچ گۆڵێک نەبینرا و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
لەنیوەی دووەمی یارییەکەدا، یانەی زاخۆ باشتر یارییکرد، لە خولەکی 62 موهەیمەن سەلیم بە ئاسیستێکی ئەمجەد عەتوان گۆڵی پێشکەوتنی یانەی زاخۆی تۆمارکرد و یانەی میوانی پێشخست، دوای پێنج خولەک مارسیلینۆی بەرازیلی بەلێدانی سەر بۆ جاری دووەم تۆڕی یانەی هەولێری هەژاندو  گۆڵی دووەمی بۆ یانەی زاخۆ تۆمارکرد.
 
دوای ئەم دوو گۆڵە هەولێر زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی گۆڵێک تۆماربکات، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێسوود بوو و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی زاخۆ کۆتاییهات و یانەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سێ خاڵی لە یانەی هەولێر وەرگرت.
 
ئەمە یەکەم بردنەوەی یانەی زاخۆییە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا و سێیەم دۆڕانی یانەی هەولێرە لە خولەکەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.