ڤیدیۆ؛ کەین بایرن میونشنی گەڕاندەوە پێشەنگی بوندێسلیگا

25-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن بایرن میونشن هاری کەین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بایرن میونشن بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە پێشەنگی بوندێسلیگا و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە کۆڵنی میوانداری بردەوە.
 
بایرن یارییەکەی زۆر بە بەهێزی دەستپێکرد، و چەندجارێک نزیک بوو لە گۆڵکردن، بەر لەوەی هاری کەین لە خولەکی 20 دەست بە پیشەکەی بکات و بە گۆڵێک بایرن میونشن پێشبخات، دوای ئەوەی سوودی لە گەڕانەوەی لێدانێکی هاوڕێکەی چۆپۆ مۆتینگ وەرگرت.
 
نیوەی یەکەم بە تاکە گۆڵی هاری کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمیشدا هیچ شتێک نەگۆڕا و باڤارییەکان بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕانەوە ماڵەوە و بەشێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی
32 خاڵ چوونە پێشەنگی بوندێسلیگا، بەڵام ئەگەر بایەرلیڤەرکوزن ئەمڕۆ یارییەکەی لە ڤێردێربرێمەن بردەوە دەگەڕێتەوە پێشەنگ.
 
هاری کەین بەردەوامە لە درەوشانەوە، کە تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکی دیکە وەک ئەو لە 12 گەڕی یەکەمی خولی ئەڵمانیدا 18 گۆڵی تۆمار نەکردووە. هەروەها یەکەم یاریزانی ئینگلیزییە کە لە یەک وەرزدا لە خولی ئەڵمانیدا 18 گۆڵی تۆمار بکات، دوای ئەوەی ئەو 17 گۆڵەی تێپەڕاند کە جادۆن سانچۆ بۆ بۆرووسیا دۆرتموند لە وەرزی 2019-2020ـدا تۆماری کردبوو. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە