تێرشتیگن لە شکاندنی ریکۆردێک نزیکبووەتەوە

25-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مارک ئاندرێ تیر شتیگن
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئاندرێ تیرشتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشیکردووە شوێنی خۆی لەنێو باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهاندا کردووەتەوە.

گۆڵپارێزەکەی بلاوگرانا نزیکە لەشکاندنی ریکۆردێک کە ساڵی 1998 بەناوی خۆسێ فرانسیسکۆ مۆلینا گۆڵپارێزی ئەو کاتەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکراوە، کە لە دوای 13 گەڕ تەنیا گۆڵی لێکرابوو لە لالیگادا.

 

لە ئەگەری پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا لەگەڕی سێزدەی لالیگا شتیگن دوای 19 ساڵ ئەو ریکۆردە دەشکێنێت و ریکۆردەکە بەناوی خۆی دەکات.

سبەی یەکشەممە لە رکابەرییەکانی گەڕی سێزدەی لالیگا بارسێلۆنا لە یارییەکی بەهێزدا لەسەر یاریگەی میستایا دەبێتە میوانی ڤالێنسیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە