یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانى قۆناخى دووه‌مى خولى یۆرۆلیگ
رووداو - سلێمانى
گه‌ڕى پێشكۆتایى بۆ سه‌ركه‌وتن له قۆناخى دووه‌مى خولى یۆرۆلیگ كۆتایهات و له‌و قۆناخه‌ش چه‌ندین یانه سه‌ركه‌وتن .
یانه‌كانى تاوه‌كو ئێسته سه‌ركه‌وتوون بۆ قۆناخى دووه‌م پێكهاتووه له ئاپۆیلى قوبرسى و ئۆڵۆمپیاكۆسى یۆنانى و ئاندێرله‌ختى به‌لجیكى و سانت ئیتیانى فه‌ره‌نسى و زینتى رووسى و رۆماى ئیتاڵى و گینكى به‌لجیكى و ئاتله‌تیك بلباوى ئیسپانى .
هاوكات هه‌ریه‌كه له ئه‌یاكسى هۆڵه‌ندى و شاختارى ئۆكرانى و شاڵكێى ئه‌ڵمانى و كراسنودارى روسى و سپارتاگ براگى چیكى گه‌یشتوونه‌ته قۆناخى دووه‌م .
بریاریشه له قۆناخى كۆتایى پلیته ته‌واوكراوه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخى دووه‌م ده‌ربكه‌وێت .