ڤیدیۆ؛ ئینتەرمیلان و لازیۆ بردیانەوە

25-10-2020
هێژا خەسرەو
یاریزانانی ئینتەرمیلان
یاریزانانی ئینتەرمیلان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا ئاتالانتا شکستی هێنا، ئینتەرمیلان و لازیۆش بردیانەوە.

ئاتالانتا لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە سامپدۆریا کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ پێدۆڕاند.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 13 فابیۆ کوالیارێلا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و ئەم گێمە بەم تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 59دا مۆرتن سۆرسپی سامپدۆریای کردە خاوەن گۆڵی دووەم.

لە خولەکی 80 لێدانی سزا بۆ ئاتالانتا تۆمارکرا و دوڤان زاپاتا گۆڵەکەی ئاتالانتای تۆمارکرد.

لە دوایین ساتەکانی یاریدا یاکوب یانکتۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی سێ خاڵی یارییەکەی بۆ تیپەکەی رانیێری تۆمارکرد.

لە دووەم یاری رۆژدا ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە جێنوای بردەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵی کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 64دا رومێلۆ لوکاکو گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نیرازۆری تۆمارکرد.

لە خولەکی 79دا دانیێلۆ دامبرۆسیۆ گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەر تۆمارکرد و سێ خاڵی بەخشییە یانەکەی و ئینتەری کردە خاوەنی سێ سەرکەوتن لە سێریا ئەی.

یانەی لازیۆش لە ئۆڵیمپیکۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی بۆڵۆنیای بردەوە.

لازیۆ لە خولەکەکانی 54 و 76دا دوو گۆڵی لە رێگەی لویس ئالبێرتۆ و چیرۆ ئیمۆبێلی تۆمارکرد.

لە دوایین ساتەکانی یارییشدا لۆرێنزۆ دی سێلڤێستری تاکە گۆڵەکەی بۆڵۆنیای تۆمارکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە