جۆرجینا پلانێکی زۆر گرنگی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

دوێنێ کاژێر 02:55
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ جۆرجینا رۆدریگێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی بە قۆناخێکی باشی ژیانی تۆپی پێیدا، لەسەر ئاستی تاکەکەسیدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ یانەی ئێستای، کە نەسڕی سعودییە، دوای ئەو هەموو ئاستە باشەی پێشکەشی کردووە لەو کاتەوەی نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە.
 
یاریزانە پۆرتوگالییەکە بووەتە ئەستێرەی یەکەم و رووگەی یانەی نەسڕ و خولی رۆشن و میدیای سعودیە، بەڵام هەموو ئەوانە مەترسی کۆتاییهاتنیان لەسەربوو بەهۆی ئەوەی گرێبەستی پۆرتوگالییەکە نزیکبوو لە کۆتاییهاتنی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.
 
کاتێک نەسڕ گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆناڵدۆ راگەیاند، ماوەی گرێبەستەکە دوو ساڵ و نیو بوو، تاوەکو ئەم ساتەش کەس بەئاشکرا باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە، هەرچەندە مانگی یەکی داهاتوو کەمتر لە نیو ساڵ دەمێنێت بۆ کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەکەی.
 
سەرەڕای ئەمەش چەندین نیشانە و ئاماژە هەیە کە پشتڕاستی دەکەنەوە کە بەم زووانە هەواڵێکی خۆش چاوەڕێی هاندەرانی یانە سعودییەکە دەکات، هەروەها نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە تەنیا پرسی کاتە.
 

دەستەوارەیەکی چینی
 
یانەی نەسڕ دەستەوارەیەکی چینی پێگەیشتووە بۆ میوانداریکردنی یانەکە لە شاری چانگشای پایتەختی هونان لە باشووری ناوەڕاستی چین.
 
شارەکە کاردەکات بۆ پەیوەندیکردن بە نەسڕەوە لە هەفتەکانی داهاتوودا، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە ئەم بۆنە وەرزشییە زوو رێکبخرێت، بۆ ئەوەی لە مانگی تەمموزدا بێت، دەیانەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەبێت.
 
تاوەکو مانگی تەممووز گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ کۆتایی دێت و تاکە رێگە بۆ ئامادەبوونی رۆناڵدۆ لە بۆنەیەکی لەو شێوەیەدا ئەوەیە کە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
 
کاریگەرییەکی بێهاوتا
 
پێدەچێت بەم زووانە نەسڕ یاریزانێکی دیکەی کاریگەری وەک رۆناڵدۆ نەدۆزێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو رۆڵەی لەسەر ئاست و ژمارەی گۆڵەکانی یانەکە هەیە.
 
رۆناڵدۆ تەنیا لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییەکانی نەسڕدا رۆڵی خۆی بینیوە، کە لە هەموویاندا گۆڵ یان ئەسیستی کردووە.
 
رۆناڵدۆ بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم لە یاریی یەکەمی ئەم وەرزەدا بەرامبەر تەعاون، هەروەها گۆڵی دووەمی لە هەمان یارییدا تۆمارکرد. تاکە گۆڵی لە یارییەکەی جامی سوپەر بەرامبەر یانەی هیلال تۆمارکرد، دواتر گۆڵێکی دیکەی لە یاریی بەرامبەر رائید تۆمارکرد.
 
دوای ئەوە دوو گۆڵی یەکەمی لە بردنەوەکەیان بەرامبەر فەیحا تۆمارکرد، پێش ئەوەی گۆڵی یەکەمی لە دوایین سەرکەوتن بەسەر ئیتیفاقدا تۆماربکات.
 
تاکە جارێک کە رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا گۆڵی یەکەمی لەسەر ئاستی ناوخۆیی بۆ نەسڕ تۆمارنەکرد و یارمەتی نەدا، بەرامبەر ئەهلی بوو، چونکە گۆڵەکە لەلایەن بەرگری تیپەکە لە خۆیان تۆمارکرایەوە. 
 

لێدوانی جۆرجینا رۆدریگێز
 
لە ڤیدیۆیەکدا کە رۆناڵدۆ لە کەناڵەکەی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە، جۆرجینا رۆدریگێزی خانمە خۆشەویستەکەی وردەکارییەکانی داهاتووی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات.
 
جۆرجینا دووپاتی دەکاتەوە کە خۆشەویستەکەی هەوڵدەدات تەواوی ژیانی لە نێوان مادێرا کە لەوێ لەدایکبووە و سعودیە بەسەرببات.
 
مانەوەی رۆناڵدۆ لە سعودیە بەپلەی یەکەم لە رێگەی بەردەوامبوونی لەگەڵ نەسڕ دەبێت، کە تەنیا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دێتەدی.
 
 
تێوەگلانی تەواو لە کولتووری سعودیە
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە ئەو یاریزانە پیشەگەرەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لەنێو هەموو پیشەگەرەکانی دیکەدا زۆرترین بەشداری لە کولتووری سعودیەدا کردووە.
 
راستە هەمووان بەپلەی جیاواز سەرقاڵی خۆگونجاندنن، بەڵام یاریزانە پۆرتوگالییەکە تاوەکو ئەم ساتە بەباشترین و خێراترین شێوە گونجاوە، ئەویش لە رێگەی دەرکەوتنی لە بۆنە تایبەتەکاندا و لەبەرکردنی جلوبەرگی نیشتمانی و گرنگیدانی بەهەموو ئەو وردەکارییانەی کە وادەکەن رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بگونجێت.
 
وەبەرهێنانێکی زۆر
 
لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی نەسڕەوە کردووە، هەواڵی وەبەرهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زۆر لە کاروبار و پڕۆژەکانی سعودیە نەوەستاوە.
 
لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، کارەکانی کۆمپانیاکەی Whoop فراوانترکرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بازاڕی سعودییەوە بکات. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشدا، بەهاوبەشی لەگەڵ تورکی ئەلشێخ، سەرۆکی دەستەی خۆشگوزەرانی سعودیە، ئاشکرای کرد کە کۆمپانیاکەیان URSU گرێبەستێکی سپۆنسەری بۆ وەرزی ریاز 2023 واژۆ کردووە.
 
لە مانگی حوزەیران، پۆرتوگالییەکان وەبەرهێنانیان لە سەکۆیەکدا کرد بۆ فرۆشتنی کاتژمێری لوکس، هەروەها رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بۆ پەرەپێدانی کۆمپانیایەکی سیرامیکی پۆرتوگالی بەناوی 'فێستا ئەلیگرێ'.
 
هەموو ئەم وەبەرهێنانانە رۆناڵدۆ دەبەستنەوە بە بەردەوامبوون و مانەوەی زیاتر لە سعودیە، لە ئەنجامدا ئەمانە دەبنە هۆکار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ. 
 
دەستکەوتی وەرزشیی چاوەڕوانکراو
 
رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستاش لەگەڵ نەسڕ هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە دەستکەوتی زۆر. راستە لەسەر ئاستی تاکەکەسی ژمارە و ئامارەکانی باشترن لە هەموو یاریزانەکانی دیکە، بەڵام هێشتا هیچ دەستکەوتی بەکۆمەڵی نییە.
 
دوور لە خولەکە و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ بژاردە، رۆناڵدۆ دەیەوێت جێپەنجەیەکی لەبیرنەکراو لە خولی سعودیە و لەگەڵ نەسڕدا بەجێبهێڵێت، چونکە بەهەمانشێوە بەدوای ژمارەی تاکەکەسی زیاتردا دەگەڕێت، ئەمەش تەنیا بە بەردەوامبوون لەگەڵ تیپەکەدا بۆ ماوەیەکی درێژتر بەدەست دێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یارییەکی پێشووتری ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر کێشەی یاریگەی هەیە

یانەی ئامەدسپۆر داواکاریی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا کرد و داوا دەکات یاریی ئەمجارەیان لە شارێکی دیکە بکرێت.