ڤیدیۆ؛ یارییەک بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە تەواو نەکرا

25-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Olaf Kraak / ANP / AFP
Photo by Olaf Kraak / ANP / AFP
نیشانەکردن ئەیاکس فاینۆرد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوای دە خولەک لە دەستپێکی گێمی دووەم، یارییەکەی ئەیاکس لە خولی نایابی هۆڵەندا بەرامبەر فاینۆردی میوانی راگیرا، دوای ئەوەی ژمارەیەک یارییە ئاگرینەکان لەلایەن هاندەرانی تیپی خاوەن یاریگاوە فرێدرانە نێو یاریگە.
 
لە خولەکی 19ـی یارییەکەدا، ناوبژیوان سێردار گۆزوبویک یارییەکەی راگرت، کە ئەوکات فاینۆرد بە ئەنجامی 2-0 لەپێش بوو، دوای ئەوەی جامێکی پلاستیکی فڕێدرایە لای یاریگا. بەڵام دواتر لە گێمی یەکەمدا یاریزانەکان رەوانەی ژووری جلگۆڕین کران، کاتێک هاندەرانی ئایاکس دەستیان کرد بە فڕێدانی یارییە ئاگرینەکان بۆ نێو ناوچەی سزای تیپی میوان.
 
دوای گەڕانەوەی یاریزانەکان و بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم فاینۆرد گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد، بەڵام لە نیوەی دووەمدا، ناوبژیوان گۆزوبویوک بۆ جاری دووەم داوای لە یاریزانەکان کرد لە یاریگە بچنە دەرەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە یارییە ئاگرینەکان فڕێدرانە نێو یاریگە.
 
دوای چاوەڕوانییەکی کورت، پەیامێک لەسەر بڵندگۆکانی یاریگاکە راگەیێنرا و  بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە درا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.