ڤیدیۆ؛ سیمیۆنی: شایەنی بردنەوە بووین

رووداو دیجیتاڵ

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، پەسنی یاریزانانی دا و رایگەیاند کە ئەوان یارییەکی باشیان بەرامبەر ریال مەدرید کردووە و شایەنی بردنەوە بوون. گوتیشی "بەگشتی یارییەکی زۆر باشمان کرد. پێموایە دوای ئەوەی دوو گۆڵەکەمان تۆمارکرد کەمێک خاوبووینەوە، بەڵام لە سەرەتای گێمی دووەمدا یەکگرتوو بووین".
 
لە یاریی دێربیی مەدریددا، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا 1-3 بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕا و پێشەنگی لالیگای بۆ رکابەرە هەمیشەییەکەی، بارسێلۆنا لەدەستدا.
 
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بەرپرسیاریەتی دۆڕانەکەی خستە ئەستۆی خۆی.
 
سیمیۆنی سەرەتا لە وەڵامی پرسیارێکدا، پەسنی ئەلڤارۆ مۆراتای هیرشبەری دا، کە پیاوی یارییەکە بوو، دوو گۆڵی کرد و گوتی "ئەلڤارۆ یارییەکی سەرنجڕاکێشی ئەنجامدا. جگە لە دوو گۆڵەکە بەڕاستی بەشدارییەکی زۆری لەگەڵ تیپەکەدا هەبوو". 
 
ئەو زیاتر لەبارەی مۆراتاوە گوتی "پێویستمان بە مۆراتایەکی لەم جۆرە هەیە. دەزانین دەتوانین بیکەین. ئەو چەکی خۆی هەیە. دەتوانێت بگاتە ئەو ژمارانەی کە ئێمە دەمانەوێت. ئێمە پێویستمان پێیەتی. ئامارەکان. کاتێک هەموو یارییەک دەکەیت متمانەت بەخۆت دەبێت و ئەویش متمانەی هەیە و ئەوەش بۆ ئێمە و بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشە".
 
لەبارەی یارییەکە و یانەکەیشەوە، راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە، گوتی "بەگشتی پێموایە یارییەکی زۆر باش بوو. پێموایە دوای ئەوەی دوو گۆڵەکەمان تۆمارکرد کەمێک خاوبووینەوە، بەڵام لە سەرەتای گێمی دووەمدا یەکگرتوو بووین". 
 
دیێگۆ زیاتر گوتی "باشتر بەرگریمان کرد و یارییەکی باشمان کرد. ئێمە ئەو چەکانەمان هەیە کە پێویستیمان پێیانە بۆ یاریکردن بەم رۆحەوە. کاتێک تۆپەکە بەو رۆحەوە دەگوازینەوە، پێموایە زۆر گرنگە، چونکە دەتوانین هاوکارییەکی باشی یەکدی بکەین و تیپەکەمان بەڕاستی کاردانەوەی هەبوو".