رووداو دیجیتاڵ
لە جامی خولی ئەرجەنتیندا، یانەی ریڤەر پلەیت دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و یارییەکەی بەرامبەر بانفیڵد بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
ریڤەر پلەیت لەسەر یاریگەی فلۆرێنسۆ سۆلا بووە میوانی بانفیڵد و بە ئەنجامی 1-1 یارییەکە کۆتاییهات.
لە خولەکی 23 یانەی ریڤەر پلەیت لە رێگەی پابلۆ سۆلارییەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و نویەی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی میوان تەواو بوو.
لە خولەکی 65 بانفیڵد لە رێگەی ئیگناسیۆ رۆدریگێزەوە گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە ریڤەرپلەیت بووە خاوەنی 10 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی کۆمەڵەی یەکەمدایە، لە کاتێکدا بانفیڵد 7 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ