ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی بەبێ مێسی یەکسانبوو

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرمەیامیی ئەمریکی بەبێ لیۆنێل مێسی و ئەستێرەکانی دیکەی، یارییەکەی بە یەکسانبوون لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی کۆتاییپێهێنا.
 
لە چوارچێوەی خولی گەورەی ئەمریکیدا، ئینتەرمەیامی بەبێ لیۆنێل مێسی، خۆردی ئەلبا و سێرخیۆ بوسکێس، بووە میوانی ئۆرلاندۆ سیتی و بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو، کە رکابەرێکی سەختە لە خولەکەدا.
 
دوای ئەوەی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات، لە خولەکی 52 تیپەکەی تاتا مارتینۆی راهێنەر لە رێگەی دەیڤد رویزەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
دوای ئەم گۆڵە تیپی خاوەن یاریگە دەستی بە هێرشبردن کرد و لە ئەنجامدا دوای 14 خولەک، دانکان مەکگوایەر گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ئۆرلاندۆ سیتی تۆمارکرد.
 
ئینتەرمەیامی بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە 29 یارییدا، لە پلەی 14ـی ریزبەندیی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدایە، کە تەنیا 9 یانەی پێشەوەی ریزبەندی سەردەکەون بۆ پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی.
 
لە کاتێکدا ئۆرلاندۆ سیتی بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە، لە دوای هەریەک لە سان لویس سیتی، کە بە 53 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و سینسیناتی بە 62 خاڵ لە پێشەنگە.