ڤیدیۆ؛ مارکۆ رۆیس لەیەکەم دەرکەوتنیدا گۆڵی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

25-08-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مارکۆ رۆیس
مارکۆ رۆیس
نیشانەکردن مارکۆ رۆیس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مارکۆ رۆیس، ئەستێرەی بەنێوبانگی ئەڵمانی، یەکەم یاریی بەدرێسی یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکییەوە ئەنجامدا و سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە لە ئاتالانتا یونایتد.
 
یارییەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، لۆس ئانجلێس بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 75 مارکۆ رۆیس ئاسیستێکی کرد و ریکی پۆیگ، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا گۆڵی یەکەمی لۆس ئانجلێسی تۆمارکرد.
 
هێرشەکانی یانەی لۆس ئانجلێس بەردەوامبوون، لە خولەکی 84 مارکۆ رۆیس یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی یانەکەوە و لە خولی ئەمریکادا تۆمارکرد، لۆس ئانجلێس بووە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی کۆتاییدا، ئەمە چوارەم بردنەوەی یانەکەیە لە دوایین 5 یارییدا و ئێستا لە بەشی رۆژئاوای خولی ئەمریکا، یانەکە لە پلەی یەکەمی ریزبەندە و خاوەنی 52 خاڵە.
 
مارکۆ رۆیس، ئەستێرەی بەنێوبانگی ئەڵمانی، دوای 11 ساڵ یارییکردن بۆ یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو ماڵئاوایی لە یانەکە کرد و روویکردە خولی ئەمریکا.
 
پێشتر لە بارەی پەیوەندیکردنی بە یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسییەوە، رۆیس رایگەیاند، یانەکە خاوەنی پڕۆژەیەکی گەورەیە و ئامانجیان بەدەستهێنانی ئەنجامی باش و بردنەوەی نازناوەکانە، ئەویش بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو پڕۆژەیە روویکردووەتەوە یانەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە