ڤیدیۆ؛ سوارێز دوو گۆڵی تۆمارکرد، مێسی و ئینتەرمەیامیی دڵخۆشکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی بەسەرکردایەتیی لویس سوارێز سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکادا لە یانەی سینسیناتیی بردەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 26ـی خولەکەدا و بەبێ یارییکردنی لیۆنێل مێسی، ئینتەرمەیامی لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر سینسیناتی یارییکرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
دوای تەنیا یەک خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، لویس سوارێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 6 لویس سوارێز گۆڵی دووەمی خۆی و ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد و یانەکەی هەر زوو لە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە نزیککردەوە و لیۆنێل مێسیشی لەنێو پەیژەکانی یاریگە دڵخۆشکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم تۆماس ئاڤیلێس یاریزانی یانەی ئینتەرمەیامی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی لە پێشەنگی  ریزبەندی خولەکە بۆ 56 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ سینسیناتی دووەمی ریزبەند گەیاندە 8 خاڵ.