چاڤی و لاپۆرتا هاندەرانی بارسێلۆنا بێهیوا دەکەن

25-08-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چاڤی خوان لاپۆرتا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا هاندەرانی یانەکەی بێهیواکرد و دەڵێت قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی مانچێستەر سیتی نەکردووە.
 
ماوەیەکی زۆرە ناوی بێرناردۆ سیلڤا بە یانەی بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە، بەڵام سەرۆکی یانەکە دەڵێت " ئێمە کاردەکەین بۆ بونیادنانی تیپێکی رکابەر لەگەڵ راهێنەریکی نایابی وەک چاڤی."
 
لاپۆرتا زیاتر لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی بێرناردۆ قسەیکرد و گوتی " هیچ شتێکمان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەکردووە، هیچ دۆسییەک بۆ ئەو یاریزانە نەبووە و ئێستاش درەنگە."
 
سەرۆکی بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە کە هیچ قسەیەکیان لەبارەی یاریزانەکەوە لەگەڵ بەرپرسانی مانچێستەر سیتی نەکردووە.
 
لەلایەن خۆیەوە چاڤی هێرناندێز لە وەڵامی رۆژنامەڤاناندا لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکەوە گوتی " کەس هەیە بێرناردۆ سیلڤا، دیبرۆین و هالاندی خۆشنەوێت؟"
 
چاڤی زیاتر گوتی " بێرناردۆ سیلڤا یاریزانێکی سەرەکی مانچێستەر سیتییە و جیاوازی دروستدەکات، من سەرسامم بەو یاریزانە، بەڵام پرسی پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە تیپەکەمانەوە لە دەستی مانچێستەر سیتی دایە."
 
بێرناردۆ سیلڤا، شەوی چوارشەممە لەگەڵ مانچێستەر سیتی چووە یاریگەی کامپ نو و بەرامبەر بارسێلۆنا یارییکرد، بەڵام گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ئەو یانەیە زەحمەتە رووبدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە