یانەی ئارارات دەیەوێت بەشداری لە خولی عێراقدا بکات

25-08-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی ئارارات
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

دوای هەڵوەشاندنەوەی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی کوردستان، یانەی ئارارات لە خولەکە مایەوە و ئەگەری هەیە یانەکە بەشداری لە خولی عێراقیشدا بکات.

وەلید ئەنوەر، سەرپەرشتیاری یانەی ئارارات بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت، وەرزی داهاتوو دەگەڕێنەوە نێو رکابەرییەکانی خولی کوردستان و داوا لە سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش دەکەن هاوکاریی یانەکەیان و یانەکانی دیکە بکات بۆ ئەوەی لەم قەیرانە داراییەدا رزگاریان ببێت.

ئەنوەر لەبارەی هێشتنەوەی ئەنوەر محەممەد وەک راهێنەری یانەکە گوتی، تاوەکو ئێستا بڕیاریان لەبارەی هێشتنەوەی ئەو راهێنەرە نەداوە، کارگێری یانەکە کۆبوونەوەی خۆی دەکات پاشان بڕیاری دەدەن لەبارەی ئەوەی کە راهێنەرەکە لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە یان نا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنیان لە رکابەرییەکانی خولی عێراقدا وەلید ئەنوەر، سەرپەرشتیاری یانەی ئارارات گوتی، پێیانخۆشە بەشداری لە خولی عێراقدا بکەن و گوتی، ئێستا ئەوان ئەندامن لە دەستەی گشتیی عێراق و یانەکەیان خاوەنی مێژوویەکی گەورەیە، بۆ بەشداریکردن لە خولەکەشدا پێویستیان بە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەکاتێکدا خولەکە خولێکی گەورەیە، بۆیە دەیانەوێت لەنێو خولەکەدا ناویان هەبێت، لەکاتێکدا بەناوی کوردستانەوە بەشداری لە خولەکەدا دەکەن، بەڵام یانەکە پارەیەکی زۆر قەرزارە و تاوەکو ئێستا قەرزەکانیان دەدەنەوە و لایەنی داراییشیان زۆر خراپە، بە هەر کەسێکیش دەڵێین، بارودۆخی یانەکە خراپە بڕوامان پێناکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە