کێ لێدانی سزا لە یوڤێ جێبەجێ دەکات و کێشەکەیان چییە ؟

25-08-2018
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن رۆناڵدۆ - دیبالا - ئیتالیا
A+ A-
رووداو-هەولێر 

راهێنەری یانەی یوڤێنتوس ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکرد کە لە یانەکەیدا لێدانی سزا جێبەجێ دەکەن و ئەو ئەرکە بە پاولۆ دیبالا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ سپێردراوە.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: رۆناڵدۆ و دیبالا لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا رێککەوتوون و ئەوان خۆیان سەرپشکن لەسەر جێبەجێکردنی لێدانەکان.

بەڵام کێشەکەی ئالێگری لەوە قووڵترە و  لە کاتی دروستبوونی فاوڵێک یاخود لێدانێکی راستەوخۆ لەدەرەوەی هێڵی سزا کۆمەڵێک یاریزان رادەوەستن و دەیانەوێ فاوڵەکە لێبدەن، ئالێگری بە پێکەنینەوە گوتی: ئێمە کێشەمان لە لێدانی راستەوخۆیە، هەر جارێک فاوڵێکمان بۆ بگیرێت 6 بۆ 7 یاریزان لەسەر تۆپ رادەوەستن و هەمووشیان توانای باشیان بۆ جێبەجێکردن هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە