لایپزیگ بۆ دانی ئۆلمۆ مەرجێکی قورسی بۆ بارسا داناوە

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن دانی ئۆلمۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسیلۆنا، لەگەڵ دەستپێکی وەرز خوازیارە ریزەکانی تیپەکەی بەهێزتر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت چەند یاریزانێک پەلکێشی نێو پێکهاتەی یانەکەی بکات.
 
هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە، گرێبەست لەگەڵ دانی ئۆلمۆی یاریزانی ئیسپانی یانەی لایپزیگ واژۆ بکەن. 
 
یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی یەکەم گرێبەستی پێشکەشی یانە ئەڵمانییەکە کرد، گرێبەستەکەش پێکهاتووە لە 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 20 ملیۆن گۆڕانکاری. 
 
یانەی لایپزیگ وەڵامی یانەی بارسای دایەوە و رایگەیاند، ئێمە یاریزان بەم شێوەیە نافرۆشین، هەر تیپێک بیەوێت دانی ئۆلمۆ بگوازێتەوە، دەبێ مەرجی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 60 ملیۆن یۆرۆیە بەبێ گۆرانکاری. 
 
جگە لە یانەی بارسێلۆنا، یانەکانی ئینگلتەراش چاویان بڕیوەتە توانای یاریزانە ئیسپانییەکە، ئەگەر یانە کەتەلۆنییەکە پەلە نەکات لەو گواستنەوەی، ئەوا یاریزانەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا یانە نوێیەکەی خۆی هەڵدەبژێرێت.
 
دانی ئۆلمۆ، کە بە رزگارکەری ماتادۆر دادەنرێت لە یۆرۆی 2024، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یۆرۆدا پێشکەشیکرد، توانی لە 6 یارییدا، 3 گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات، ئێستا یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بازاری گواستنەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە