تاتا: مێسی کاپتنی یانەکەمان دەبێت

25-07-2023
ئیحسان تاهیر
تاتا و مێسی
تاتا و مێسی
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، دووپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی کاپتنی یەکەمی یانەکەیانە. گوتیشی "ئەمجارە مێسی و بۆسکێس ماوەیەکی زیاتر لە یاریی یەکەمیان یاری دەکەن".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی تاتا مارتینۆیە، سەبارەت بە لیۆنێل مێسی:
 
مێسی دەبێتە کاپتنی یانەکە؟ بەڵێ، دەبێتە کاپتن، ئەو پێشتر کاپتنمان بوو کاتێک دوایین یارییمان کرد.
 
ئەگەری زۆر هەیە کە لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ بوسکێس لە یاری داهاتوودا ماوەیەکی زۆرتر یاری بکەن، هەر بۆیە لەوانەیە هەندێک گۆڕانکاری بکەین بەهۆی ئەوەی ئەوان لە سەرەتاوە دەستپێدەکەن. دەزانین کاتێک مێسی لە سەرەتاوە یاری دەکات بە گشتی دەتوانێت 90 خولەکی تەواو یاری بکات، بەڵام ئەوە دەمێنێتەوە لەسەر هەستکردنیان، ئایا دەتوانن هەموو یارییەکە بکەن یان نا. لەبیرتان نەچێت ئەوە دووەم یاریی ئەوانە لەگەڵ ئێمەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە