ڤیدیۆ؛ بۆکا جۆنیۆرز بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

25-07-2023
ئیحسان تاهیر
بۆکا جۆنیۆرز
بۆکا جۆنیۆرز
نیشانەکردن بۆکا جۆنیۆرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرکەوتنەکانی یانەی بۆکا جونیۆرز لە خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەردەوامن، کە لە گەڕی بیست و شەشەمی خولەکەدا، لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیزی بردەوە.
 
لوکاس هۆیۆسی گۆڵپارێزی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز، دیارییەکی بەنرخی پێشکێشی بۆکا جونیۆر کرد، کاتێک لە خولەکی بیست و یەکدا هەڵەیەکی گەورەی کرد و ئاراستەی لێدانێکی یانەی بەرامبەری بۆ نێو تۆڕی گۆڵەکەی گۆڕی و گۆڵی یەکەمی بۆ بۆکا تۆمارکرد.
 
کریستیان مەدینا لە خولەکی یەکەمی گێمی دووەمدا پێشکەوتنی بۆکا جونیۆرزی دوو هێندە کرد، دوای ئەوەی لەلایەن ڤالێنتین بارکۆوە پاسێکی جوانی پێدرا.
 
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، خۆرخی ریکالدی گۆڵێکی دڵنەوایی بۆ نیوێڵز ئۆڵد بۆیز تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە بردنەوەی بۆکا جونیۆرز بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات و بەو  سەرکەوتنە بە چل و یەک خاڵ لە بیست و شەش یارییدا گەیشتە پلەی هەشتەم.
 
لە کاتێکدا یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز بە سی و چوار خاڵ لە پلەی سێزدەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە