ڤیدیۆ؛ سوپرایزێک لە خولی بەرازیل

رووداو دیجیتاڵ

یانەی کۆریتیبا سوپرایزێکی لە خولی تۆپی پێی بەرازیلدا ئەنجامدا، کاتێک لە قۆناخی شانزەمی خولەکەدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی فلۆمینێنسی بردەوە.
 
ناوبژیوان لە ناوەڕاستی گێمی یەکەمدا لێدانێکی سزای بۆ کوریتیبا هەژمارکرد، دوای ئەوەی فیلیپ میلۆ لە ناوچەی سزادا رۆبسۆنی خستە خوارەوە و هەر خۆی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و لە خولەکی بیست و چواردا گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا 4 خولەک، دیۆگۆ دی ئۆلیڤێرا، پاسێکی لە ماتیۆس بیانچیەوە پێگەیشت و سەرکەوتووبوو لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی فلۆمینێنسی و گۆڵی دووەمی کۆریتیبای تۆمارکرد.
 
کۆریتیبا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە و لە پلەی هەژدەهەمی لیستەکەدا مایەوە کە لە 16 یارییدا 14 خاڵی هەیە.
 
لە کاتێکدا فلۆمینێنسی بەهۆی شکستەکەیەوە دابەزی بۆ پلەی حەوتەم، کە بیست و پێنج خاڵی لە شانزە یارییدا کۆکردووەتەوە.