فێرلان مێندی تووشی پێکانێکی قورس بوو

فێرلان مێندی یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید دووچاری پێکان بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی "پشکنینی سەرەتایی بۆ مێندی ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، مێندی لەسەر ئاستی رانی راستی تووشی گرژبوونی ماسوولەکان بووە، بەڵام هێشتا راپۆرتی کۆتایی پزیشکی سەبارەت بە پێکانی بەرگریکارە فەرەنسییەکە رانەگەیێندراوە".

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا، دواتر پێگەی فەرمی ریال مەدریدیش جۆری پێکانەی مێندی پشڕاستکردەوە.

هەوەرها رۆژنامەی ئەی ئێس باس لەوە دەکات "مێندی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریکردن بێبەش دەبێت".

فێرلاند مێندی لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا لە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسییەوە، پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە کرد.