پێشبڕكێكانی پایسکیلسواری تور دێ فرانس له‌نێو تۆپۆگرافیای جوان و سروشتی خه‌یاڵیدا به‌رده‌وامن و ركابه‌رییه‌كانیشی تا دێن به‌هێزتر ده‌بن.
له گه‌ڕی 17ی پێشبڕكێیه‌كه‌دا، كه تایبه‌ت بوو به رێگه ته‌خته‌كان، ماتیۆ ترێنتێنی پایسکیلسواری تیمی میشیلتۆن سکۆت پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
رکابەرییەکانی ئەم گەڕە ماوەکەی 200 کیلۆمەتر بوو، كه لە نێوان پۆنت دوگار بۆ گاپ بەڕێوەچوو، كه لە کۆتاییدا ماتیۆ پلەی یەکەمی بەده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی توانی ماوه‌كه به 4 کاژێر و 20 خولەک ببڕێت.
جێی سه‌رنج بوو كه 14 كیلۆمه‌تر به‌ر له هێڵی كۆتایی، ترێنتێن خۆی گه‌یانده پێش هه‌مووان و له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كه‌مبوونی خۆی پاراست تاوه‌كو هێڵی كۆتایی تێپه‌ڕاند.
کاسپەر ئاسگرین، به جیاوازی ته‌نیا 37 چركه له‌گه‌ڵ ترێنتێن پلەی دووەمی به‌ده‌ستهێنا و له‌دوای ئه‌ویش پلەی سێیەم بووە بەشی کریگ ڤان ئافرامێت.
به كۆتاییهاتنی ئه‌م گه‌ڕه، ژۆلیان فیلیپی پایسكیلسواری فه‌ره‌نسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گشتی گرت، به جیاوازی 95 چركه له گیرینت پۆماسی خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه له ساڵی رابردوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ