گواستنەوەی مالکۆم دێمبێلی ناچار دەکات بڕیارێکی قورس بدات

25-07-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن عوسمان دێمبێلی، یاریزانی بارسێلۆنا، گواستنەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، عوسمان دێمبێلی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

رادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، دێمبێلی بیر لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا دەکاتەوە، دوای ئەوەی یانەکە بەرامبەر 41 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ مالکۆمی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بوردۆی فەرەنسی واژۆکرد، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە متمانەی بە تواناکانی دێمبێلی نییە.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە، دێمبێلی لە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی نیگەرانە، بەهۆی ئەوەی راهێنەری بارسێلۆنا پیرۆزبایی بردنەوەی جامی جیهانی 2018ـی لە یاریزانەکە نەکردووە.

کادینا کۆپی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ماوەی داهاتوو لە یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە یەکلاییکەرەوەیە.

عوسمان دێمبێلی لە هاوینی رابردوو پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا کردووە، بەڵام زۆرینەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە