ئەمشەو فەرەنسایە و کیلیان بە ماسکەوە ئامادەیە

 
رووداو دیجیتاڵ

دوایین مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسایە، لە پادێربۆرن بۆ یاریی گەڕی سێیەم و دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان، فەرەنسا لە دوو یاریی رابردوودا ئەو ئاستە راستەقینەی پێشکێش نەکرد، کە هەمووان چاوەڕێی بوون.
 
ئەمجارە فەرەنسا بەرامبەر پۆڵەندا یاری دەکات، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا یاریی نەکرد، کیلیان ئێمباپێ بە ماسکەوە بۆ یارییکردن ئامادەیە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە بە شێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەدا بکات.
 
کیلیان تاوەکو ئێستا لە یۆرۆردا 5 جار یارییکردووە، بەڵام هێشتا هەژاندنی تۆڕ لەلایەن ئەستێرە فەرەنسییەکەوە نەبینراوە، ئەو دەیەوێت بەرامبەر پۆڵەندا بە ماسکەوە گرێی دڵخۆشییەکەی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بکاتەوە.
 
پۆڵەندا لە دوو یاریی یەکەمدا دۆڕاوە، جگە لەوەی دەیەوێت بەبردنەوەوە بگەڕێتەوە وارشۆ هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە، لەکاتێکدا ئەوان یەکەم هەڵبژاردە بوون کاروانەکەی لە یۆرۆدا کۆتاییهات و هەلی سەرکەوتنیان نەماوە.
 
هەڵبژاردەکەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە 1982ـەوە هیچ یارییەکی لە فەرەنسا نەبردووەتەوە، دوایین یارییشیان بەرامبەر کەڵەشێرەکان لە مۆندیالی 2022 بوو و فەرەنسا سێ گۆڵی لێکردن.
 
یارییەکەی دیکەی کۆمەڵەی چوارەم، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و نەمسا دەبێت لە بەرلین.
 
پرتەقاڵییەکان بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ فەرەنسا، لە پێشەنگی ریزبەندن، یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی تێدا بێت، لەکاتێکدا هەردوولا هەلی ئەوەیان هەیە وەکو پێشەنگی ریزبەند بگەنە قۆناخی داهاتوو.
 
هۆڵەندا هەموو یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، نەمساش بەهەمان شێوە، ئاستی بەرزی نەمساییەکان بەرامبەر پۆڵەندا کۆمان خستووەتە نێو بیرکردنەوەیەکی زۆر و دەیەوێت بە یەکەمی کۆمەڵەکە بمێنێتەوە.