ڤیدیۆ؛ بەرازیل لە یەکەم یارییدا دوو خاڵی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی بەرازیل بە لاوازییەوە چووە نێو رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا و لە یەکەم یارییدا دوو خاڵی لەدەستدا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەرازیل بەرامبەر کۆستاریکا یارییکرد، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە رکابەرییەکانی کۆپا ئەمریکا.
 
سیلیساو لە یارییەکەدا هێرشی زۆری بردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی کۆستاریکا، رۆدریگۆ و رافینیا چەند هەلێکی ئاسانیان لەدەستدا.
 
لە خولەکی 29 مارکینیۆس گۆڵێکی بۆ بەرازیل تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان لە رێگەی ڤارەوە بەهۆی ئۆفسایدەوە گۆڵەکەی رەتکردەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا لوکاس پاکێتا نزیکبوو گۆڵ تۆماربکات و بەلێدانێکی بەهێز خۆی تاقیکردەوە، بەڵام ستوون رێگەی نەدا.
 
هەوڵەکانی سامبا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکەدا شکستیانهێنا و یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بەرازیل لە یەکەم یارییدا دوو خاڵی لەدەستدا.
 
لە یارییەکەدا نەیمار داسیلڤا، لەنێو پەیژەکانی یاریگە بینرا و بەدڵتەنگییەوە دەردەکەوێت، لەبەرامبەر ئەو ئەنجامەی تیپەکەی لە یارییەکەدا بەدەستیهێنا.
 
یاریی داهاتووی بەرازیل بەرەبەیانی رۆژی 29ـی ئەم مانگە بەرامبەر پاراگوای دەبێت.