ڤیدیۆ؛ رۆبلێڤ گەشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالە

رووداو دیجیتاڵ

 

ئاندرێ روبلێڤی تێنسزانی رووسی، لە پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالەدا، توانی بلیتێکی یاریی کۆتایی بەدەستبێنێت، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێشکۆتاییدا ئاستێکی بەرزی پێشکێش کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
روبلێک لە یاریی پێشکۆتاییدا، رووبەڕووی رۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتیی تێنسزانی ئیسپانی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
روبلێڤ پێویستی بە 1 کاژێر و 42 خولەک بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، کە شەش بە سێ و شەش بە چوار هەردوو کۆمەڵەکەی بردەوە.
 
تێنسزانی رووسی لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی ئەلێکساندەر بوبلیکی تێنسزانی کازاخستانی دەبێتەوە، کە ئەویش بە بردنەوە لە  ئەلیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی گەیشتووەتە یاریی کۆتایی.