خانمانی کورد هەڵبژاردەی عێراقیان کردە پاڵەوانی رۆژئاوای ئاسیا

رووداو دیجیتاڵ

 

کۆمەڵێک لە خانمە یاریزانانی کورد، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراقیان کرد بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژوویی لەسەر ئاستی ئاسیا.
 
هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق، توانی پلەی یەکەم لە سێیەم پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ فووتساڵی خانمان بەدەستبهێنێت، کە لە سعودیە بەڕێوەچوو.
 
هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودیە بووە و دوای پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز توانی 4-2 یارییەکە و نازناوەکەی بباتەوە.
 
له‌ كۆی 14 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی خانمانی عێراق 9 خانمه‌ یاریزانیان كوردن، کە دوای بردنەوەی نازناوەکە ئاهەنگیان گێڕا.
 
ئەوەی لەم پاڵەوانێتییەدا هەموو سەرنجەکانی بۆ خۆی راکێشا، شۆخان نوره‌دینی خانمە یاریزانی کورد بوو، کە به‌ تۆماركردنی حەوت گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری پاڵه‌وانییه‌تی فوتساڵی خانمانی رۆژئاوای ئاسیا.