ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید پلەی دووەمی لالیگای لەدەستدا

25-05-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئیسپانیۆل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئاتلێتیکۆ مەدرید، جارێکی دیکە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی ئیسپانیای لەدەستدا، دوای ئەوەی کەوتە تەڵەی یەکسانبوون لەگەڵ ئیسپانیۆل.
 
لە گەڕی 36ـی لالیگادا، ئاتلێتیکۆ مەدرید بووە میوانی ئیسپانیۆل و یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 3-3 کۆتییهات.
 
لە خولەکی 21 ساول نیگێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد، دواتر ئانتوان گریزمانی هاوڕێی، لە خولەکی 44 گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی پایتەخت تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 46 یانیک کاراسکۆی بەلجیکی گۆڵی سێیەمیشی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد.
 
دواتر یاریزانانی ئیسپانیۆل راپەڕین و ریمۆنتادایان بەسەر تیپی میواندا کرد، کە سەرەتا سیزار مۆنتیس لە خولەکی 64 بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بۆ ئیسپانیۆل جیاوازییەکەی کەمکردەوە.
 
ورووژان لە یارییەکەدا بەردەوام بوو، دوای ئەوەی جۆزێلۆ گۆڵی دووەمی بۆ ئیسپانیۆل لە خولەکی 76 بە لێدانی سزا تۆمارکرد، دواتر ڤینیسیۆس سۆسا لە خولەکی 79 گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ تیپی کەتەلۆنی تۆمارکرد. تەنانەت ئیسپانیۆل نزیک بوو لەوەی گۆڵی بردنەوەش تۆماربکات.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید بە لەدەستدانی 2 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی لالیگای لە بەرژەوەندی ریال مەدریددا لەدەستدا، کە خاوەنی 73 خاڵە لە پلەی سێیەمدایە، لە کاتێکدا ئیسپانیۆل لە پلەی 19 و پێشکۆتاییدا مایەوە، کە تەنیا 35 خاڵی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە